ئێران ناوەندی بازرگانی لە سوریا دەكاتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 06/01/2019‌ :: 190‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەممەد
وەفدێكی ئابووری ئێران، بۆ نۆژەنكردنەوەی سوریا و كردنەوەی ناوەندێكی گەورەی بازرگانی لەو وڵاتە، سەردانی دیمەشق دەكات.

بەگوێرەی راپۆرتی نوسینگەی پەیوەندییە گشتییەكانی ژووری بازرگانی كرماشان، لە گەشتی وەفدی ئابووری ئێران بە بەشداری كەیوان كاشفی سەرۆكی كۆمسیۆنی ئابووری ئێران و سوریا، حەسەن دانایی فەڕ سەرۆكی تیمی ئێران، عێراق و سوریا و شارەزایانی ئابووری بۆ سوریا، لەگەڵ وەزیرانی پیشە و بازرگانی كۆبوونەتەوە سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداری بەهێزی كەرتی تایبەتی ئێران لەو وڵاتە و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوانیان.

كەیوان كاشفی لەسەر ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ سوریا دەڵێت: "كردنەوەی كۆمپانیای گواستنەوەی نێوان سێ وڵاتی ئێران، عێراق و سوریا بۆ ترانزیتی كاڵای ئێرانی لەڕێی عێراقەوە بۆ سوریا، ئاڵوگۆڕی دراو لەڕێی بانكەكانی هەر دوو وڵات، كردنەوەی ناوەندی بازرگانی لە ناوچەی ئازادی دیمەشق، گرنگترین دەسكەوتەكانی ئەو سەردانە بوون. 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure