پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 06/01/2019‌ :: 476‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره‌ سبه‌ی دووشەممە 7ی كانوونی دووه‌م، شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سلێمانی كۆببێته‌وه‌.

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بڕیاره‌ی سبه‌ی شاندی دانووستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ شاندی باڵای یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌.

وتیشی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت هه‌رێم و داخوازیی لایه‌نه‌كان ده‌كرێت".

به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ و ده‌ستگیركردنی كادیره‌كانی یه‌كتر، ماوەیەکە كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ستاوە، هاوكات دوای هه‌ڵبژاردن تائێستا پارتی دووجار سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆبووەته‌وه‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure