شەپۆلێكی سەرما لەئەوروپاوە دێتە سەر هەرێم

هەواڵ / کوردستان :: 06/01/2019‌ :: 14216‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی و بوومەله‌رزه‌زانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر و بارانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه‌، تاوه‌كو ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 9ی كانوونی دووه‌م به‌رده‌وامده‌بێت.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی كانوونی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومەله‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئەمشەو لەکاتەکانی درەنگدا بارستە هەوایەکی سارد روو دەکاتە سەر ناوچەکەكانی هه‌رێم، به‌ڵام به‌ به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم به‌فر و باران زیاتر له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆك ده‌بارێت.

بژار ئه‌كره‌م به‌رپرسی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی و بوومەله‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌مڕۆوه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم نمه‌باران و بارانی پچڕ پچڕ و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، به‌ڵام له‌ دهۆك باران و به‌فری زۆرتر ده‌بارێت.

له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر و بارانەی ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرتووەته‌وه‌، بژار ئه‌كره‌م وتی: "هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته‌وه‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و نزمه‌ پاڵه‌پۆستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و تاوه‌كو ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 9ی كانوونی دووه‌م كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام دواتر نامێنێت".

له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بارسته‌ هه‌وای ساردی هه‌رێم، به‌رپرسی پێشبنییه‌كانی كه‌شناسی ده‌ڵێت: "بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا دێت و روو له‌ هه‌رێم ده‌كات و له‌مشه‌وەوە كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ سەرماكەش كەمدەبێتەوە".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure