ناتانیاهۆ بەردەوامە لەهەڕەشەكانی بۆ سەر ئێران

هەواڵ / جیهان :: 06/01/2019‌ :: 285‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەممەد
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كشانەوەی ئەمریكا لەسوریا بەئەرێنی وەسفدەكات و رایدەگەیەنێت: دەبێت ئەوە هەلێك بێت بۆ باشبوونی پەیوەندییەكانیان.


بەگوێرەی راپۆرتی ڕۆژنامەی پۆست جۆرالیزمی ئیسرائیلی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە میانی وتەكانی لە زانكۆی سەربازی بارئیلان بۆ خوێندكارانی ئەو زانكۆیە ئاشكرایكرد: ساڵانێكە ئەمریكا لە بواری ئابووری و ئێمە لە بواری سەربازی بەرەنگاری ئێران بووینەتەوە و دەبین.

نتانیاهۆ بێئەوەی رەخنە لەكشانەوەی هێزە ئەمریكییەكان لە سوریا بگرێت، وتی: "ئەو بڕیارەی ئەمریكا دەتوانێت هەلێكی باش بێت بۆ زیادبوونی هاوكاری نێوان ئەو دوو وڵاتە (ئەمریكا و ئیسرائیل)".

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆتاییدا وتی: "گەورەترین هەڕەشە و مەترسی ئێران بوونی چەكی ئەتومییە و ئێمە درێژە بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانمان دژ بە ئێران و هەوڵەكانی بۆ مانەوەی لە سوریا دەدەین". 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure