"چه‌ندین ترلیۆن دینار به‌ناڕوونی ته‌رخانكراوه‌ له‌ بودجه‌دا"

هەواڵ / ئابوری :: 06/01/2019‌ :: 430‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لی 
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌هجی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: له‌ بودجه‌ی گشتی فیدراڵی ساڵی دارایی 2019ی عێراق، چه‌ندین ترلیۆن دینار له‌ژێر ناونیشان و بڕگەی ناڕووندا ته‌رخانكراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌مار توعمه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "هه‌ندێك ته‌رخانكردن هه‌یه‌ له‌ بودجه‌دا، ناڕوون و گشتگیرن كه‌ ده‌بێته‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی، بۆ نمونه‌ بڕی یه‌ك ترلیۆن و حه‌وت سه‌د ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌ بۆ (خه‌رجییه‌كانی تر- المصروفات الاخری)، بۆچی ئه‌و شتانه‌ روون ناكرێته‌وه‌، بۆ هه‌موو وه‌زاره‌تێك ورده‌كاری و ناونیشانی ته‌رخانكردنه‌كان ئاشكرا ناكرێت! دانانی ئه‌و ناونیشانه‌ گشتی و ناڕوونانه‌ سوودی چییه‌!".

ده‌شڵێت: "بڕی (3) سێ ترلیۆن دینار له‌ژێر ناوی (شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری بۆ وه‌زاره‌ته‌كان- السلع و الخدمات للوزارات) ته‌رخانكراوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وە له‌ساڵی 2018دا هه‌مان ناونیشان "یه‌ك ترلیۆن و حه‌وت سه‌د ملیار دنیار له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌دا ته‌رخانكراوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و ناونیشانه‌ گشتییه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندێك شتی ناپێویست بگرێته‌وه‌، كه‌ هیچ پێویستی هاووڵاتی نه‌بێت".

ئاشكراشی ده‌كات، بڕی دوو ترلیۆن و سه‌د ملیار دینار له‌ژێر ناونیشانی (هاوكاری- المنح) ته‌رخانكراوه‌، ئه‌وه‌ش پێویستی زۆری هه‌یه‌ به‌ روونكردنه‌وه‌ی جۆر و بابه‌ته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ورد روونبكرێته‌وه‌.

روونیشی ده‌كاته‌وه‌، بڕی هه‌شت ترلیۆن و سێ سه‌د ملیار دینار، له‌ژێر ناونیشانی (به‌رنامه‌ی تایبه‌ت- البرنامج الخاصە)دا ته‌رخانكراوه‌، هه‌موو ئه‌و نمونانه‌ پێویستییان به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی ورد هه‌یه‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure