بەرپرسێکی پارتی هۆكارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 05/01/2019‌ :: 1035‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەرپرسێکی پارتی لەبارەی دواکەوتنی وادەی گەڕانەوەی حزبەکەی بۆ کەرکوک رایده‌گه‌یه‌نێت: تائێستا حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی کە بە پارتی داوە لەبارەی دۆخی شارەکەوە نەبردووەتەسەر.


کاوە ئەحمەد کارگێڕی لقی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدواڕۆژی وت: "سەرۆک بارزانی لەسەردانەکەی بۆ بەغدا لەبارەی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک هەنگاوی ناوە، چاوەڕێین بەغدا بەرچەکرداری هەبێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سەربازی شارەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە".

وتیشی: "جگە لە لابردنی دۆخی سەربازی لەسەر کەرکوک، پارتی داوایکردوە پرۆسەی تەعریب و دورخستنەوەی بەرپرسانی کورد لەپۆستەکانیان رابگیرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: کە حکومەتی عێراق بەدوو ڕوو مامەڵە لەگەڵ کورد دەکات، بەشێوەیەک هەر کاتێک فشاری نیودەوڵەتی لەسەربێت، وا نیشاندەدات کە دەیەوێت دۆخەکە بەرەو دەستوری بەرێت، بەڵام بەدیوەکەی دیکەدا لەرووی کردارییەوە پێچەوانەکەیەتی، هاوشێوەی حکومەتەکانی دیکەیه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure