"خورماتوو به هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵ ناكرێت"
هەواڵ / کوردستان :: 05/01/2019 :: 104 جار بینراوە
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
به‌رپرسێكى یه‌كێتى رایگه‌یاند؛ جموجۆڵى داعش و بارودۆخى ئه‌منى له سنوورى خورماتوو به‌هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵ ناكرێت و باشترین چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه.
كه‌ریم شوكر، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرینى یه‌كێتى له خورماتوو به دواڕۆژى راگه‌یاند؛ له ئێستادا له چه‌ند سنورێكى خورماتوودا جموجۆڵى داعش به ئاشكرا هه‌یه و له رۆژانى رابردووش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه خەڵکیان رفاندووه، بۆیه ناوچه‌كه به هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵ ناكرێت.
وتیشى: "له ئێستادا كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ى خورماتووه له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان هێچ هه‌ماهه‌نگى و رێكکه‌وتنێكى ئه‌وتۆ له نێوانیاندا نییه و تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ كۆنترۆڵكردنى بارودۆخه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و دروستكردنى هه‌مئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان بۆ پاراستنى سنووره‌كه پێویستى به‌كاركردن هه‌یه له ئاستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و به‌رگرى عێراق.
پ: س.م