نوێترین زانیاری دەربارەی وادەی کۆکردنەوەی پارەی ئاو بەپێوەری زیرەک

هەواڵ / ئابوری :: 06/01/2019‌ :: 1055‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشكرای دەكات: لەمانگی ئەیلولی رابردوەوە دانانی پێوەری زیرەك بۆ ئاو لەهەندێك شوێنی شاری سلێمانی دەستیپێكردوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا پارەی ئەو شوێنانە بە پێوەری زیرەك دێتەوە.


ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: تێكڕای داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان تا رۆژی 31ی ئابی 2018 دەگاتە زیاتر لە 8 ملیار دینار، بەڵام لەو كاتە بەدواوە حساباتی ئاو بەپێوەری زیرەك كراوە بۆ ئەو شوێنانەی تێیاندا ئەنجامدراون و لە داهاتوویەكی نزیكدا بەو پێوەرە، پارەی ئاو بۆ ئەو شوێنانە دەگەڕێتەوە.

ناوبراو روونیكردەوە: كۆی گشتی ئاوی بەرهەمهاتوو لەسەرجەم پڕۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتییان لە ساڵی رابردوودا 108 ملیۆن و 510 هەزار و 388 مەترسێجا بووە و لەوەش  پڕۆژەی ئاوی سەرچنار 32 ملیۆن و 535 هەزار و 559 مەترسێجا بووە، پڕۆژەی یەكی ئاوی دوكان - سلێمانی 16 ملیۆن و 721 هەزار و 500 مەترسێجا ئاو بووە، پڕۆژەی دووی ئاوی دوكان-سلێمانی 58 ملیۆن و 893 هەزار و 329 مەترسێجا ئاو بووە، پڕۆژەی ئاوی بیر و كارێزەكانیش 360 هەزار مەترسێجا ئاو بوون. 

بەوتەی ئامانج جەلال، سەرچاوەی زیادبوونی ئاوی سەرچنار بارانە، بەڵام هێڵەكانی یەك و دوو پەیوەندی بە پەمپ و ترومپای ئاوەوە هەیە، واتە ئەگەر ئاوی دوكان چەند زۆر بێت، بەڵام پەمپ و ترومپا كێشەیان هەبێت ئاو ناگاتە سلێمانی.

 

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure