دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 05/01/2019‌ :: 1399‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ی كانوونى دووه‌م 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و به‌هاى تمه‌ن جێگیر و لیره‌ش به‌رزبووه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 120.125 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.175 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.175 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.125 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە .1.048.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.048.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.071.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 533 لیره‌.
- دوێنێ پێنجشەممە: 100 دۆلار به‌ 550 لیره‌ بوو.


ئ:س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure