سه‌ره‌ڕاى سزاكان ئێران كڕیارى نوێ بۆ نه‌وته‌كه‌ى ده‌دۆزێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/01/2019‌ :: 142‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
جێگرى وه‌زیرى نه‌وتى ئێران ئاشكراى ده‌كات، هه‌موو ئه‌و كڕیارنه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌خشرابوون بۆ كرینى بڕێكى دیاریكراو له‌نه‌وتى ئێران، پاپه‌ند ده‌بن به‌ سزاكانى ئه‌مریكا و خوازیاریشه‌ كه‌ كڕیارى نوێ بۆ نه‌وته‌كه‌یان بدۆزێته‌وه‌.

ئه‌میر حسێن زه‌مانى نیا، جێگرى وه‌زیرى نه‌وتى ئێران به‌ ئاژانسى هه‌واڵى (شانا)ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێرانى رایگه‌یاندوه‌: چین، هیندستان، ژاپۆن و كۆریاى باشور كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌خشران بۆ كڕینى نه‌وتى ئێران، دواى ته‌واوبوونى واده‌كه‌ نایانه‌یه‌وێت یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ئێران بكڕن.

راشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕاى فشاره‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانى نه‌وتى ئێران، به‌ڵام كڕیارانى نه‌وتى ئێران زیادیكردوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كێبڕكێ و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى قازانجى زیاتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان. بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى زیاتر ئاشكرا بكات.

دواى سه‌پاندنى قۆناغى دووه‌مى سزاكان، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له‌ ئیتالیا، یۆنان، تایوان، توركیا، چین، هیندستان، ژاپۆن و كۆریاى باشورى به‌خشى كه‌ بۆ ماوه‌ى 180 رۆژی دیكه‌ ده‌توانن نه‌وتى ئێران بكڕن.
ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure