وێنه‌: فه‌ره‌یدوون به‌رزنجى هه‌موو شیعره‌كانى خۆى ده‌خوێنێته‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 05/01/2019‌ :: 267‌ جار بینراوە

تاگ :: رۆشنبیرى

دواڕۆژ
كاتژمێر 3ى دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى كانونى دووه‌م، یه‌كێتى نووسرانى كورد/ لقى سلێمانى، ئێواره‌ كۆڕێكى شیعریى بۆ پرۆفیسۆر فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجى، له‌ هۆڵى نووسه‌ران رێكخست.


كۆڕه‌كه‌ى دكتۆر فه‌ره‌یدوون به‌رزنجى به‌ ناونیشانى (رۆژان ده‌ڕوا و تۆ هه‌ر خۆشه‌ویستى منى) كه‌ ناونیشانى دیوانه‌ شیعریه‌كه‌یه‌تى، به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ شاعیر و نووسه‌ر رۆشنبیران و هه‌وادارانى شیعره‌كانى خودى به‌رزنجیى شاعیر ئاماده‌ى بوون. 

هێمن به‌رزنجى لێپرسراوى كار و چالاكیه‌كانى لقى سلێمانیى یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد، به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ كۆڕه‌كه‌دا دكتۆر فه‌ره‌یدوون، تێكڕاى شیعره‌كانى ناو دیوانه‌كه‌ى، كه‌ له‌ساڵى 1977ه‌وه‌ نووسیونى، پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد كه‌ ژماره‌یان سه‌دان كه‌س بوو.

هێمن ده‌ڵێت: "به‌رنامه‌ى داهاتووى كار و چالاكیه‌كانى لقه‌كه‌مان، گرنگیدانى زیاتره‌ به‌و شاعیر و ئه‌دیبانه‌ى كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێك بووبێت تاڕاده‌یه‌ك له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یش له‌پێناو پێدانى گوڕوتینێكى زیاتر به‌ بواره‌كه‌ و ده‌ستاوده‌ستكردن و تێكهه‌ڵكێشكردنى ئه‌ده‌بى نێوان نه‌وه‌كان". 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure