ڤیدیۆ: ئه‌و كچ و ژنانه‌ی گێچه‌ڵى سێكسیان پێده‌كرێت ئاگاداردەکرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 05/01/2019‌ :: 972‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
هێڵێکی گەرم بۆ راوێژکاریی خێزانی کە پارێزراوە لەهەر گوێ لێگرتنێک بۆ ئەو كچ و ژنانه‌ داده‌نرێت، كه‌ رووبه‌ڕووى توندوتیژى و گێچه‌ڵى سێكسى ده‌بنه‌وه‌.


ئارى ره‌فیق، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: هێڵێکی ٢٤ کاتژمێری دانراوه‌ بۆ ئەو كچ و ژنانەی رووبەڕووی توندوتیژی و گچێه‌ڵى سكێكسى ده‌بنه‌وه‌.

 هێڵه‌كه‌، بۆ هەرکەسێک بەبێ هیچ کۆدێک و راستەوخۆ دەتوانێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (١١٩) بکات و لەلایەن راوێژکارەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى ئافره‌تانه‌وه‌ هاوكارى یاسایى و ده‌روونیان پێشكه‌شده‌كرێت.

ئارى ره‌فیق، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئەم هێڵە بۆ ئەو کەسانە سوودێکی زۆری دەبێت کە لەبەر بارودۆخی خێزانی ناتوانن کەیسەکانیان ئاشکرابکەن و سکاڵا تۆماربکەن، به‌ڵام دڵنیایانده‌كه‌ینه‌وە كه‌ هێڵه‌كه‌ پارێزراوه‌ له‌هه‌ر گوێ لێگرتنێكه‌وه‌ و ئەو کەسانەشی پەیوەندی دەکەن لە هەر شوێنێکی کوردستاندا بن بە زووترین کات بەهانایانەوە دەچن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان له‌شاره‌كانى هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و له‌ شارۆچكه‌كانیش ئۆفیسیان هه‌یه‌.
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure