لەمەودوا لەپارێزگایەکی هەرێم شەوانە پاسى گشتی بۆ هاتوچۆ دەخرێتەکار

هەواڵ / کوردستان :: 05/01/2019‌ :: 5913‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى ئاشكرایده‌كات: له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى پڕۆژه‌یه‌كن كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ پاسى مۆدێرن بهێننه‌ شاره‌كه‌وه‌ و به‌پێى سیستمى كات كاربكه‌ن.


هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "پڕۆژه‌ى به‌گه‌ڕخستنى هێڵى گشتیمان هه‌یه‌ بۆ هاووڵاتیان، كۆمپانیاى پێویستیش هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ و دیراسه‌ى ته‌واوى بۆ كراوه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ گواستنه‌وه‌ى گشتى به‌ شه‌و و رۆژ په‌ره‌پێبده‌ین".

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى بۆ دواڕۆژ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: له‌ ئێستادا كۆمپانیایه‌ك پڕۆژه‌یه‌كى پێداوین كه‌ ده‌توانێت پاس بهێنێت بۆ سلێمانى و له‌شەقامی بازنه‌ى مه‌لیك مه‌حمود به‌ هه‌ردوو ئاڕاسته‌ بیانخاته‌كار و به‌پێى سیستمى كات كارى پێبكه‌ن.

وتیشى: "ئه‌و پاسانه‌ى بڕیاره‌ بیهێنین مۆدێلیان به‌رز ده‌بێت و ته‌واوى مواسه‌فاته‌ جیهانییه‌كانیان تێدا به‌رجه‌سته‌ بێت، ده‌بێت به‌رده‌وام سیستمى گه‌رمى و ساردى تێیدا به‌كاربهێنرێت و ره‌چاوى خاوه‌ن پێداویستییه‌كانیش بكرێت".

سدیق محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى له‌و پڕۆژه‌یه‌دا هه‌مانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاسه‌كان به‌پێى سیستمى كات كاربكه‌ن، واته‌ له‌ وێستگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ وێستگه‌یه‌كى تر ئه‌گه‌ر نه‌فه‌رى هه‌بێت یاخود نا ده‌بێت له‌ کاتی خۆیدا بگاته‌ وێستگه‌كان.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure