چەند پێشنیارێك بۆ پێشخستنی گەشتوگوزاری كوردستان دەخرێنەڕوو

هەواڵ / کوردستان :: 05/01/2019‌ :: 502‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پسپۆرێكی بواری گەشتوگوزار ئاشکرایدەکات: راگەیاندن هۆكارێكی گرنگە تا بتوانرێت بەهۆیەوە لەهەموو وەرزێكدا گەشتیار بۆ كوردستان رابكێشرێت.


شیروان برایم خواز، شارەزا لە جوگرافیای گەشتوگوزاری ژینگەیی بەدواڕۆژی راگەیاند: هەرێمی كوردستان چەندین تایبەتمەندی سروشتی و مرۆیی هەیە كە بەدەگمەن لە وڵاتاندا ئەو تایبەتمەندییە جوگرافیانە بەرچاو دەكەون بەتایبەت لایەنی سروشتی، بۆیە دەكرێت كوردستان ببێتە وڵاتێكی گرنگی گەشتوگوزاری و لەزۆربەی وەرزەكانی ساڵدا دەتوانرێت ئامانجەكانی گەشتیاران دابین بكات.

وتیشی: "راگەیاندن رۆڵێکی گرنگ و كاریگەر دەگێڕێت لە بەبازاڕكردنی گەشتوگوزار و راكێشانی گەشتیاران لەوانەش ریكلامكردنی دروست و ناساندنی هەرێمی كوردستان لەڕێگای فستیڤاڵ و كردنەوەی پێشانگا و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ وڵاتە گەشتیارییەكان و هەوڵدان لەڕێگای گروپە هونەرییەكان و پیشاندانی ناوچە گەشتوگوزارییەكان بەشێوەی فیلم".

پێشتریش نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری كوردستان بەدواڕۆژی راگەیاندبوو: بە مەبەستی بەشداریكردن لە ئاهەنگی سەری ساڵ و یاریكردن لەناو بەفر لە ناچە شاخاوییەكان، لەڕۆژانی 25-12-2018 تا 31-12-2018  زیاتر لە 136 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی كوردستان ئەوەش بەراورد بە هەمان كاتی ساڵی رابردوو لە 152% زیادیكردووە، چونكە لەهەمان كاتی ساڵی رابردوو 54  هەزار گەشتیار هاتبوون.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە