پەروەردەی سلێمانی رۆژێكی كردە پشوو

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2019‌ :: 19256‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەبەرئەوەی رۆژی دووشەممە 7ى كانونى دووه‌م، رۆژی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمە، بۆیە لەرۆژی شەممەوە خوێندكارانەوە دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە بۆ خۆئامادەكاری تاقیكردنەوەكان.


مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند :"بۆ ناوەندەكانی خوێندن رۆژی دووشەممە 7ى كانونى دووه‌م، رۆژی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمە، بۆیە لەرۆژی شەممە 5ى كانونى دووه‌م، ەوە سەرجەم خوێندكاران دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەكان".

ئەو بڕیارەی پەروەردەی سلێمانی لە كاتێكدایە رۆژی یەكشەممە 6ى كانونى دووه‌م، رۆژی سوپای عێراق-ە، لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پشووی فەرمییە، بەڵام هەرێمی كوردستان ئەو رۆژەی نەكردە پشوو.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure