یەک ملیار دینار بۆ کارەبای سلێمانی تەرخان دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2019‌ :: 828‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەرنامەیەکی باشیان بۆ زیادکردنی کارەبای سلێمانی هەیە و بۆ ئەو مەبەستە بڕی ملیارێک دیناریان تەرخانکردووە، دەشڵێت: "گەر هاووڵاتیان بەکارهێنانی کارەبا کەمنەکەنەوە کاریگەری نابێت".


ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: وەک پارێزگاری سلێمانی بڕی یەک ملیار دینارمان بە نەختینە بۆ کارەبای سلێمانی تەرخانکردووە بۆ 60 پرۆژە کە لەم مانگەوە دەست پێدەکات و کاریگەری گەورەی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و محاویلە دەبێت.

وتیشی: "بەڵام ئێمە چەند بەرھەمھێنانی کارەبا زیادبکەین گەر ھاووڵاتیان بەکارھێنان کەمنەکەنەوە ئەوا کاریگەری نابێت، بۆیە داوا لە ھاووڵاتیان دەکەم کارەبا بەپێی پێویست بەکاربێنن".

پارێزگاری سلێمانی روونیشیکردەوە: گەورەترین پرۆژەمان ھەیە کە لەسەر بودجەی پارێزگار لەچەند ناوچەیەک بۆ دانانی سیستمی سۆلار و وزەی خۆر، و دانانی لید لە مزگەوت و خوێندنگەکان تا لۆد لەسەر کارەبا کەمکەینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: گەر لەو پرۆژەیە سەرکەوتوبین ئەوا کاردەکەین بۆ ئەوەی تەواوی خانو و باخەکانی سیتەک و مێرگەپان ناچاربکەین کە وزەی خۆر بەکاربێنن بۆ کارەبا.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure