لەسەر رێکخستەوەی ناوبازاڕ پارێزگاری سلێمانی روونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 05/01/2019‌ :: 570‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: کار بۆ دابینکردنی شوێن بۆ ئەو کاسبکارانە دەکەن کە رۆژانە لەناوبازاڕ دەوەستن، ئەوەش ناڕەزایی کاسبکارانی لێدەکەوێتەوە.


ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین دەرفەتی ژیان و کار بۆ ھەموو خەڵک دابین بکەین، لەگەڵ ئەوەش ئەرکمان رێکخستن و پاراستنی شارەکەشمانە، واتا دانەیەکیان ناکەین و ئەویتر وازلێبێنین.

وتیشی: "لەئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتا و زانیارین کە بەشێکی زۆری ئەوانەی کاردەکەن شوێنیان بۆ دابینکراوە و سەرقاڵی دۆزینەوەی جێگەیەکین لەناو شاری سلێمانی بۆ ئەوەی دەرفەتی کارکردن بۆ ئەو بەشەی تر کە ماوە بدۆزینەوە".

ئاماژەی بەوەشدا: ناکۆکی نێوان ئێمە لەگەڵ ئەو کاسبکارانە ئەوەیە کە ئێمە پێمانوتوون جێگەتان بۆ دابیندەکەین 24 کاتژمێر کاری تێدا بکەن، بەڵام ئەوان داوای دیاریکردنی کات دەکەن لەناوبازاڕ و ئەو شوێنانەی کە قەرەباڵغن، ئەمەش رێکخستنی ناوشار دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

لەشاری سلێمانی رۆژانە لە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆوە ژمارەیەکی زۆر لە کاسبکاران لە بەردەم مزگەوتی گەورە و شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ و مەولەوی و بەردەرکی سەرا عەرەبانە دادەنێن و کەلوپەل دەفرۆشن.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure