داواكارى گشتى سعودیه‌ داواى ئیعدامكردنى چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 04/01/2019‌ :: 342‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ دانیشتنێكدا دادگاى سزادانى شارى ریاز تاوتوێى دۆسیه‌ى ئه‌و 11 تۆمه‌تباره‌ى كرد كه‌ داواكارى گشتى سعودیه‌ تۆمه‌تباریان ده‌كات له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ى كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسدا.


به‌یاننامه‌یه‌كى داواكارى گشتى رایگه‌یاند "داواكارى گشتى سعودیه‌ داواى ئیعدامكردنى 5 كه‌سى له‌و 11 كه‌سه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كردووه‌، چونكه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ تاوانه‌كه‌دا".

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش ده‌كات "داواكارى گشتى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تاوانباردا".

داواكارى گشتى سعودیه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت :"داوامان له‌ داواكارى گشتى توركیا كردووه‌ چى به‌ڵگه‌نامه‌ و بابه‌تیان لا هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى كوشتنى خاشقچى بۆمان بنێرن، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ تائێستا هیچ وه‌ڵامێكى نه‌داوینه‌ته‌وه‌". 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە