تره‌مپ گاڵته‌ به‌ هندستان ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 04/01/2019‌ :: 431‌ جار بینراوە
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ ئاشكرا گاڵته‌ى به‌ (ناریندرا مودى)ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هیندستان كرد كه‌ گوایه‌ هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م ترەمپدا شانازیى به‌وه‌وه‌ ده‌كات نیوده‌لهى كتێبخانه‌یه‌كى گشتى به‌خشیووه‌ به‌ ئه‌فغانستان.


ترامپ وتى :"ئه‌فغانستان له‌ جه‌نگدا نغرۆ بووه‌ و كه‌ى ئێستا پێویستى به‌ كتێبخانه‌ى گشتییه‌؟".

هه‌روه‌ها تره‌مپ گاڵته‌ى كرد به‌ هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆن له‌ ناوچه‌كه‌دا و وتى :"ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ ئه‌مریكایان به‌ته‌نیا جهێشتووه‌ كه‌ 17 ساڵه‌ به‌شى زۆرى ئه‌ركه‌كانى شه‌ڕى ئه‌فغانستانى كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ".

ترەمپ وتى :"ئه‌وان ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ى 100 سه‌رباز ده‌نێرن بۆ ئه‌فغانستان و ده‌ڵێن به‌شدارین له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌ڵام ئێمه‌ ملیاره‌ها دۆلار له‌و شه‌ڕه‌دا خه‌رج ده‌كه‌ین".

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ كۆتایى ساڵى 2001ه‌وه‌ كه‌ رژێمى تاڵیبان روخێنرا، هیندستان بایى 3 ملیار دۆلار یارمه‌تى پێشكه‌شى ئه‌فغانستان كردووه‌.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure