ئه‌مازۆن له‌ كاتژمێرێكدا چه‌ندی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟

هەواڵ / ئابوری :: 04/01/2019‌ :: 406‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌گه‌رچی ساڵی رابردوو پڕبوو له‌ قه‌یرانی ئابووری و گه‌وره‌ بزنسمانه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌رانی بواره‌ جیاجیاكان، به‌تایبه‌ت بواری ته‌كنه‌لۆجی رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار توانی بێ هیچ زیانێك ساڵی 2018 تێپه‌ڕێنێت.


به‌پێی راپۆرتێكی ئابوریی ده‌ركه‌وتووه‌ك كه‌ جیف بیزۆس به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن هه‌موو كاتژمێرێك 4.5 ملیۆن دۆلار ده‌چێته‌ گیرفانیه‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی كه‌ گۆڤاری فۆربس سه‌باره‌ت به‌ كه‌سه‌ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌ى كردوه‌، بێڵ گه‌یتس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ماوه‌ی 24 ساڵ له‌ لووتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه‌دا بووه‌، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بیزۆس نازناوی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانی به‌ده‌ستهێنا.

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن بیزۆس له‌ ساڵی 2018دا سامانه‌كه‌ی بڕی 24 ملیار دۆلار زیادیكرد و هیچكام له‌ 500 كه‌سه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهان نه‌یانتوانی له‌و ساڵه‌دا ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستبهێنن و ئێستا پوخته‌ی سامانه‌كه‌ی بیزۆس 12 ژماره‌ییه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ 123 ملیار دۆلار.

به‌و ده‌ستهاته‌ ئه‌گه‌ر بیزۆس رۆژی 88 هه‌زار دۆلار خه‌رج بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هاووڵاتییه‌كی ئاسایی ئه‌مریكا دۆلارێك خه‌رج بكات.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی ئه‌مازۆن-دا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ تووشی زیانی گه‌وره‌ بوون، له‌وانه‌ فه‌یسبووك كه‌ له‌ساڵی 2018 دا 20 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و سامانه‌كه‌ی ئێستا به‌ 52.9 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە