چین داوای له‌ سوپاكه‌ی كردووه‌ خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده‌ بكات

هەواڵ / جیهان :: 04/01/2019‌ :: 254‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌رۆك شی جین پینگی سه‌رۆكی چین رایگه‌یاند كه‌ ئامانجی له‌ زیادكردنی بودجه‌ی سوپاكه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كه‌یدا بكات كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌، سوپای چین ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆی بۆ جه‌نگێك له‌مساڵدا ئاماده‌ بكات له‌سه‌ر ده‌ریای باشووری چین.


فه‌رمان به‌ سوپای چین كراوه‌ كه‌ 2.7 ملیۆن سه‌ربازی هه‌یه‌ ئاماده‌باشیی ته‌واو بۆ "ململانێی سه‌ربازی" ئه‌نجامبده‌ن.

شین جین پینگ كه‌ له‌ ساڵی 2012وه‌ بووه‌ته‌ سه‌رۆكی چین به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی سوپاكه‌یدا كه‌ به‌ (سوپای ئازادیی گه‌ل) ناوده‌برێت، سه‌رۆكی چین بڕی 126 ملیار دۆلاری وه‌كوو بودجه‌ی ئه‌مساڵی سوپا دیاری كرد كه‌ به‌راورد به‌ ساڵی پار 8% زیادكراوه‌.

ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی سوپا دوای چه‌ند رۆژێك دێت له‌و هۆشدارییه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی چین كه‌ رایگه‌یاندبوو ره‌نگه‌ پێویست بكات دوو كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری ئه‌مریكی له‌ ململانێ له‌سه‌ر ده‌ریای باشووری چین نوقم بكه‌ن كه‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر ده‌ژین.

پسپۆڕان پێیانوایه‌ له‌مساڵدا شه‌ڕ له‌نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و چین دا رووده‌دات له‌سه‌ر ده‌ریای باشووری چین.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure