دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن دەستیپێکرد

هەواڵ / ئابوری :: 03/01/2019‌ :: 7390‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پرۆسەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2018 دەستپێکرد.


عەبدولباست سەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەدواڕۆژی وت: لەئەمڕۆوە پرۆسەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 12ی ئایاری ساڵی رابردوو دەستیپێکردوەو بڕیارە تا 23 ی ئەم مانگە کۆتایی پێبێت.

وتیشی: "پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە بەبانکەکان راسپێردراوە و خشتەیەکیش لەو بارەیەوە ئامادەکراوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure