مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی كادیرێكیان هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / کوردستان :: 03/01/2019‌ :: 2061‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنی كادیرێكیان له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتیی له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: وه‌كوو یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بووین له‌ ساڵی نوێدا كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و پارتی چڕوپڕتر بن و بگه‌ن به‌ ئه‌نجام بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەکان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ دام و ده‌زگا ئەمنییەکانی هه‌ولێر دوور له‌ هه‌موو عورفێكی یاسایی و شارستانیانه‌ شه‌وانه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر هه‌ڤاڵانمان.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure