نرخى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار داڕما

هەواڵ / ئابوری :: 03/01/2019‌ :: 2890‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ دووه‌م رۆژ له‌ دواى یه‌ك به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌زین، دۆلارێك به‌ 5.51 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئاماره‌كان ده‌ریانخست كه‌ رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له‌ توركیا روو له‌زیادبوونه‌، هاوكات نرخى نرخى كاڵاوشمه‌كیش له‌ مانگى تشرینى دووه‌مدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ساڵانه‌ به‌رێژه‌ى 20.1% زیادیكردوه‌.


ده‌سته‌ى ئامارى نیشتمانى توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ساڵانه‌ نرخى كاڵاوشمه‌ك له‌ مانگى تشرینى دووه‌مدا به‌رێژه‌ى 20.3% به‌رزبووه‌نه‌وه‌.

چاودێرانش پێشبینیان كردوه‌ تێكڕاى هه‌ڵاوسان له‌ كۆتا مانگى 2018 له‌ ئاستى 20.5% ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ى كانوونى دووه‌م له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى لیره‌ روو له‌ دابه‌زین بوو، دۆلارێك به‌ 5.51 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كۆتا رۆژى ساڵى رابردوو دۆلارێك به‌ 5.30 لیره‌ بوو.

ئا: س.م
  پ: ئیحسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure