حكومه‌ت له‌باره‌ى پشووه‌كه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ بڕیاریدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 75843‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ
حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى پشووى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ساڵیادى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق بڕیاریدا.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ى كانونى دووه‌مى 2019 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه‌ كه‌ پشووى تایبه‌ت به‌ ساڵیادى سوپاى عێراق هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه‌.

6ى كانونى دووه‌م ساڵرۆژى دامه‌زراندنى سوپاى عێراقه‌ و ساڵانه‌ له‌ شاره‌كانى عێراق ده‌كرێته‌ پشووى ره‌سمى.

به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و پشووه‌ هه‌رێم ناگرێته‌وه‌ و ده‌وامى داموده‌زگاكان ئاسایى ده‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure