له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 136 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە

هەواڵ / کوردستان :: 03/01/2019‌ :: 247‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیه‌نێت: لە ماوەی حەوت رۆژدا 136 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت: "رێژه‌كه‌ به‌راورد به‌ ساڵى پێشتر لە سەدا 152 زیادیکردووە".


نادر رۆستی، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ى كانونى دووه‌مى 2019 بە دواڕۆژی راگه‌یاند: لە رۆژی 25ی کانونی یەکەمى رابردوو تا 31ی کانونی یەکەمی 2018 و بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوه‌ 136 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

وتیشی: "رێژەی هاتنی گەشتیار بەراورد بە ساڵی رابردوو 152% زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆی ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی بەردەوامی ئێمە بە کۆمپانیا گەشتیارییەکان و ریکلامکردن و کردنەوەی خاڵە سنورییەکانه‌".

نادر رۆستی، ئاماژەی بەوەشدا: زۆرینەی گەشتیارەکان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتوون و سەرجەم هۆتێل و مۆتێل و چێشتخانەکانیش پڕبوون لە گەشتیار.

ساڵی پێشتر بۆ سەری ساڵی 2017 بەهەمان بۆنەوە 54 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure