هەڵەبجە: لەساڵی رابردوودا زیاد لە سێ هەزار سکاڵا لای پۆلیس تۆمارکراون

هەواڵ / کوردستان :: 03/01/2019‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجه ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی رابردووی سنورەکەی بڵاوکردەوە و لەکۆی سێ هەزار و 114 سکاڵا 569 کەس دەستگیرکراون.

لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد: لە ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی گشتی سێ هەزار و 114 سکاڵای جۆراوجۆر تۆمارکراون، لە کۆی ئەو سکاڵایانەش 569 کەس دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستەڕوو: حاڵەتەکانی لێدان بە ئەنقەست زۆرترین حاڵەت تۆمارکراوە کە دەگاتە 152 حاڵەت و هەروەها 118 حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراون، دواتر حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی 113 حاڵەت بووە.

وتەبێژەکەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: لەڕووی ئۆتۆمبێل و میلاکی پۆلیسەوە کێشه و گرفتمان هەیە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لەمساڵدا ئەو گرفتانەمان بۆ چارەسەر بکەن، چونکە سنوری کارکردنمان فراوان بووە و ناحیەی بەمۆ-ش خراوەتە سەر پارێزگای هەڵەبجە.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure