پێنجوێن: 100 كەس لەسەر سەرپێچی ژینگەیی دەستگیركراون

هەواڵ / کوردستان :: 03/01/2019‌ :: 97‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
لەساڵی رابردوودا و لەسنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری (100) كەس لەسەر سەرپێچییە جیاوازەكانی ژینگە دەستگیركراون و رووبەرووی دادگا كراونەتەوە.


رائید ئیسماعیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ى كانونى دووه‌مى 2019 بە دواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی كە پێنجوێن ناوچەیەكی شاخاوی و كوێستانییە، بۆیە بەردەوامیش حاڵەت و رووداوەكانی دەستبردن بۆ ژینگە و ئەنجامدانی سەرپێچییە جیاوازەكانی ژینگەیی بوونی هەیە.

وتیشی: "بەپێی ئامارەكانی بەردەستمان لەماوەی ساڵی 2018دا، لەسنووری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی (ناڵپارێز و گەرمك) بەسەدان كورەی دروستكردنی خەڵوزمان تێكداوە، هاوكات (100) كەسیشمان دەستگیركردووە، بەهۆی رووداوەكانی بڕینەوەی داری دارستانەكان و راوكردنی نایاسایی و ئاگركەوتنەوە و دروستكردنی كورەی خەڵوز دروستكردن".

ئاماژەی بەوەشكرد: لەو رێژەیەی سەرەوە زیاتر لە (35) كەس بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە دەستگیركراون.

روونیشیكردەوە: هەموو ئەو تۆمەتبار و كەس و هاووڵاتیانەی سنوورەكەمان كە دەستگیركراون، رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە و مەلەفمان بۆ كردوونەتەوە و كاری لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە