له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2019دا به‌هاى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 03/01/2019‌ :: 283‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هونه‌ر كه‌مال
له‌گه‌ڵ چوونه‌ ناو ساڵى 2019وه‌ نرخى دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر هه‌ردوو دراوى سه‌ره‌كى یۆرۆ و پاوه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، به‌ڵام به‌رامبه‌ر یه‌نى چینى به‌هاكه‌ى دابه‌زیوه‌.


له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا به‌هۆى لاوازبوونى كه‌رتى پیشه‌سازى ئاڵوگۆڕ له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا به‌تایبه‌تى له‌ ئیسپانیا و فره‌نسا و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا، یۆرۆ 1.1%ى به‌هاكه‌ى به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر تۆماركردنى خراپترین ئاستى رۆژانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ زیاتر له‌ شه‌ش مانگدا.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بریتانیا به‌هۆى دانوستانه‌كانى بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا دراوه‌كه‌ى كه‌ پاوه‌نه‌ 1.2%ى به‌هاكه‌ى به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڵام دۆلارى ئه‌مریكیش 0.36%ى به‌هاكه‌ى به‌رامبه‌ر یه‌نى چینى له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ى دواییان ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وت له‌ماوه‌ى ناسه‌قامگیرى جیۆسیاسى و دارایى به‌ده‌ستبهێنیت، و دۆلارى ئوستوڕاڵیش 0.8%ى به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure