دوو فەرماندەی ئێرانی تاڵیبان کوژران

هەواڵ / جیهان :: 02/01/2019‌ :: 334‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئازوو محەممەد
هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان هەواڵی كوژرانی دوو فەرماندەی ئێرانی  سەر بە بزوتنەوەی تاڵیبان و 25 ئەندامی دیكەی ئەوگروپەیان بڵاوكردەوە.

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی ئوفوقی ئەفغانی:"ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانوونی دووم، حەنیف رەزایی وتەبێژی ئۆردوی 902ی شاهین بڵاویکردۆتەوە، مەلا ئەحمەد و مەلا جوندوڵا دوو فەرماندەی باڵای ئێرانی تاڵیبان لە هێرشێكی ئاسمانی لە پارێزگای فاریاب كوژراون.

كوژرانی ئەو دوو فەرماندە ئێرانییەی تاڵیبان لە كاتێكدایە كە قوناغی دوومی دانیشتنە رەسمییەكانی ئێران و تاڵیبان لە تاران بەڕێوەچووە.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکشەممەی رابردوو هەواڵی گەیشتنی وەفدێکی سەر بە بزوتنەوەی تاڵیبانی بۆ تارانی پایتەخت بڵاکردەوە.




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە