به‌فر ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى هه‌رێمى كوردستانى داخست

هەواڵ / کوردستان :: 02/01/2019‌ :: 286‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ى كانونى دووه‌مى 2019ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

خه‌بات: 

- سه‌رۆك وه‌زیرانى ڤاتیكان: خۆم و وڵاته‌كه‌م دوعا ده‌كه‌ین بۆ خێر و خۆشى بۆ گه‌لى كوردستان
- پاسه‌وانه‌كانى عه‌بدولمه‌هدى ڤێلایه‌ك به‌ عه‌بادى چۆڵ ده‌كه‌ن
- نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى یوئێن كرد
- سیناتۆرێكى ئه‌مریكى: هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان ده‌پارێزین
- تره‌مپ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى تا چوار مانگى دیكه‌ درێژكرده‌وه‌
- عادل عه‌بدولمه‌هدى: هیچ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئه‌مریكى له‌ عێراق نییه‌
- سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاتانى كه‌نداو ده‌كات
- عێراق .. له‌ پێشوازى سه‌رى ساڵى نوێدا 104 كه‌س برینداربوون
- مووچه‌ى مانگێكى كرێكارانى ئێران به‌شى 10 رۆژ ناكات
- پۆلیسى هه‌ولێر: شه‌ڕه‌ چه‌قۆ له‌به‌رده‌م فامیلى مۆڵ رووى نه‌داوه‌
- دوو گه‌نج له‌ قه‌ڵادزێ به‌ر ته‌قینه‌وه‌ى مین كه‌وتن
- به‌فر ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى هه‌رێمى كوردستانى داخست

هه‌ولێر:
- تاقیگه‌ى شوێن په‌نجه‌ى تۆمه‌تباران له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دهۆك كرایه‌وه‌
  * ئه‌ركى ئاشكراكردنى تۆمه‌تباران ئاسانتر ده‌كات
- له‌ ساڵى رابردوو، به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتووچۆ له‌ هه‌ولێر و دهۆك 378 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.... 79 هه‌زار و 500 ئۆتۆمبێل هاورده‌ى شارى هه‌ولێر كراون
- له‌ ساڵێكدا 415 كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌ و 941 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون
- دوو ملیۆن و 800 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ كوردستان .. هاوڵاتیان داواكارن گرنگى به‌ گه‌شتوگوزارى زستانه‌ بدرێت
- مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مانگانه‌ ده‌درێت
- گوته‌بێژى (پنتاگۆن) له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌ و چارلس ئى. سومه‌رس له‌ جێگه‌ى دانرا
- دووهه‌مین فێستیڤاڵى هۆره‌ و سیاچه‌مانه‌ به‌ڕێوه‌چوو



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە