لەگەڵ سەرەتای ئەمساڵدا خەڵکی ئەڵمانیا بێ پارە دەبن

هەواڵ / ئابوری :: 02/01/2019‌ :: 566‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سەرەتای ئەمساڵ خەڵکی ئەڵمانیا بێ پارە دەبن، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانەی پارە بەسەر بانکەکاندا دابەشدەکەن، بایکۆتیان راگەیاندووە.


سەندیکای (ڤێر. دی)ی هانی 12 هەزار فەرمانبەریدا لە رۆژی 2ی ئەم مانگەوە بایکۆت بکەن لەکاتێکدا ئەم کۆمپانیایە بەرپرسە لە گواستنەوەی پارە بۆ بانک و دووکانەکان.

ئیستاش زۆربەی ئەڵمانییەکان ئارەزوو بەوە دەکەن لەکاتی بازاڕکردن پارەی کاش بەکاربهێنن و لە زۆرێک لە دووکان و چێشتخانە بچوکەکان کارتی بانکەکان وەرناگیرێت.

سەندیکاکە دەیەوێت کرێی فەرمانبەرەکان بە رێژەی 1.5 یۆرۆ (1.75 دۆلار) بەرزبکاتەوە کە دەکاتە 250 یۆرۆ (289 دۆلار) لە مانگێکدا، تاوەکو جیاوازی کرێی نێوان کارمەندەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەڵمانیا نەمێنێت.

وەرگێڕان: هیڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure