دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
وابڕیاره له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گه‌ڕى دووه‌مى دانیشتنه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كانیش پرسى ڕێككه‌وتن ده‌بێت له باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
دەستپێکردنەوەی گەڕی سێیەمی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو، شاندى دانوستانکاری پارتیش سەردانی لایەکان دەکاتەوەو به پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ له دواى 5ى ئه‌م مانگه‌وه ڕاسته‌وخۆ پارتى ده‌ستده‌كاته‌وه به كۆبوونه‌وه‌كان و ئامانجیشیانه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌شه‌وه ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان واژۆ بكات، تاوه‌كو هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ خێراتر به‌ڕێوه‌بچێت.
لاى خۆیه‌وه نورى حه‌مه عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى بۆ دواڕۆژ وتی: "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى دانوستانكارى پارتى سه‌ردانى یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به زووترین كات ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌رێم بكه‌ن.
له 19ى كانونى یه‌كه‌مى دووه‌مى 2018 شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى سلێمانى دواین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجامدا.
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد