كه‌شناسى بڕى بارانبارینى ئه‌مساڵى ئاشكراكرد

هەواڵ / کوردستان :: 02/01/2019‌ :: 968‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم ئاشکرایکرد: تاوه‌كو ئه‌مڕۆ  2ى كانونى دووه‌مى 2019، ڕێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵیش به‌راورد به‌ ساڵى ڕابردوو له‌ ئاستێكى زۆر به‌رزدایه‌.


به‌پێى داتا و ئاماره‌كانى كه‌شناسى، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 2ى كانونى دووه‌مى 2019، جیاوازى برى بارانبارینى ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ پارساڵ به‌مشێوه‌یه‌یە: هەولێر 283 ملم بارانى زیاترە لەگەڵ پارساڵ، سلێمانى 380 ملم بارانى زیاترە لەگەڵ پارساڵ، دهۆک 413 ملم بارانى زیاترە لەچاو پارساڵ، که‌رکوک 204 ملم بارانى زیاترە بەراورد پارساڵ، هەڵەبجە 356 ملم بارانى زیاترە لەچاو پارساڵ.

به‌وپێیه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاى دهۆك، سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌راورد به‌ پارساڵ رێژه‌ى بارانبارین زیاتر بووه‌ و به‌ گشتیش رێژه‌ى بارانبارین له‌ پێنج پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌كه‌ى هه‌زار و  600 ملم له‌ پارساڵ زیاتر باریوه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure