مەرجی کامڵبوونی ئەندامی زاووزێ بۆ دامەزراندن لەڕیزی پۆلیس لادەبرێت

هەواڵ / جیهان :: 02/01/2019‌ :: 929‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
حكومەتی ئەڵمانیا بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەی سەرقاڵی داڕشتنی پڕۆژەیاسایەكن، بەوەی هەر كەسێك بیەوێت ببێتە پۆلیس مەرجی كامڵبوونی ئەندامەكانی زاووزێی لەسەر لاببرێت.

 

پێشتر و لەهەموو وڵاتانی دنیاشدا، پێش ئەوەی كەسێك بیویستایە ببێتە كارمەندی هێزەكانی ناوخۆ، دەبوو لەپشكنینی ئەندامی زاووزێ دەرچووایە و خاوەنی ئەندامی نێرینە یان مێینەیەكی تەواو و تەندروست بووایە.

 

گەر ئەو پڕۆژەیاسایە لەلایەن حكومەتی بەرلینەوە پەسەند بكرێت، هاوڕەگەزبازەكانیش دەتوانن لەڕیزی هێزی ئەمنییەكان ببنە كارمەند.

 

بەندێكی تری پڕۆژەیاساكە ئەو پیاوانەشی كە خاوەنی ئەندامێكی نێرینەی تەواو نین دەتوانن ببینە پۆلیس و مەرجەكە لادەبرێت.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure