ئەڵمانیا بەڕەسمی رەگەزی سێیەمی ناساند

هەواڵ / جیهان :: 02/01/2019‌ :: 390‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لەسەرەتای ساڵی نوێوە حكومەتی ئەڵمانیا بڕیارە قورس و جێ سەرنجەكەی خستەبواری جێبەجێكردنەوە بەوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لەمەولا دەتوانن رەگەزی سێیەم بۆ خۆیان لەسەر ناسنامە و بەڵگە یاساییەكان بنووسن.

 

مانگی ئابی سالی پار پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەیاسایەكی پەسەند كرد كە رێگە بەهاووڵاتیان بدات لەسەر ناسنامە خۆیان وەك خاوەنی رەگەزی سێیەم تۆمار بكەن كە ئەو كەسانە دەگرێتەوە نە بە مێبوون نە بەنێربوونی خۆیان رازین.

 

زۆرینەی رێكخراوەكانی داكۆكی لەمافی هاوڕەگەزبازەكان لەزۆرێك لەوڵاتانی ئەوروپا داوا دەكەن رێگە بدرێت بەهۆی جیاوازی حەزی سێكسییەوە مرۆڤ خۆی رەگەزی خۆی دیاری بكات نەك ئەوەی سروشت بۆی داناوە.

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردۆتەوە: ئەڵمانییەكان بڕیارەكە بە ناتەواو دەزانن، لەبەرئەوەی كەسەكە واپێویستدەكات پشكنین بۆ خۆی بكات تا لایەنی پەیوەندیدار دڵنیا بێت لەوەی كەسەكە خاوەنی رەگەزی سێیەمە یان نا.

 

ئا: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure