ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا کرا کە لەبەرامبەر کۆکردنەوەی خاشاک لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت

هەواڵ / ئابوری :: 02/01/2019‌ :: 3972‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پڕۆسەی كۆكردنەوەی خاشاكی سلێمانی لەلایەن كۆمپانیاوە لە قۆناغی كۆتاییدایە، ئەو بڕە پارەیەش ئاشكرا دەكرێت كە مانگانە لە هاووڵاتیان بەرامبەر كۆكردنەوەی خاشاكەکانیان وەردەگیرێت.

رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: بۆ كۆكردنەوەی خاشاك لەلایەن كۆمپانیاوە، شاری سلێمانی كراوەتە هەشت ناوچە، چواریان دراوەتە چوار كۆمپانیا و سەرقاڵی ئامارێكی ئەلیكترۆنین و میكانیزمی كاركردنیان پێشكەشی شارەوانی كردوە و لیژنەی راوێژكاریش گفتوگۆیان لەسەر كردوە.

ناوبراو روونیكردەوە: ئێستا لیژنەی ئەمنی سلێمانی بۆ هەندێك رێوشوێنی تایبەت بە خۆیان سەرقاڵی وردبینین لە پرۆسەكە و هێشتا ئەنجامی كۆتاییان پێنەداونەتەوە، تەندەرینی چوار ناوچەكەی دیكەش ئامادەیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا رادەگەیەنرێت.

رزگار ئەحمەد، ئاماژەی بەو بڕە پارەیە كرد كە مانگانە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە كۆدەكرێتەوە و دەڵێت: "ئەو ماڵانەی هەموو رۆژێك ئۆتۆمبێلی خۆڵ سەردانیان دەكات مانگانە پێنج هەزار دینار دەدەن، ئەوانەی دوو رۆژ جارێك سەردانیان دەكرێت سێ هەزار دەدەن، شوێنە گشتییەكانیش وەك هۆتێل و ماركێتەكان بەپێی قەبارەی خاشاكەكەیان پاره‌ى خاشاكیان بۆ داده‌نرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure