رۆژهه‌ڵاتى كوردستان: له‌ماوه‌ى ساڵێكدا 231 كۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 01/01/2019‌ :: 364‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
له‌ماوه‌ی ساڵی 2018دا له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 231 كۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی و له‌نێویاندا 71 كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


عه‌دنان ره‌شیدی، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئێران به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی لای ئێمه‌يە له‌ ساڵی 2018-دا، 231 كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونه‌ته‌ قوربانی، له‌ نێویاندا 71 كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 67%ى ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ى بوونه‌ته‌قوربانی به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران-ه‌وه‌ بووه‌. 

وتیشى: "ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی تریش كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ یاخود برینداربوون، به‌هۆی هه‌ڵدێران له‌ شاخ یان سه‌رماوه‌ ره‌قبونه‌ته‌وه‌، یاخود به‌هۆی پێدا ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی، بوونه‌ته‌ قوربانی و به‌شێكیان كه‌مئه‌ندام بوون". 

ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئێران باسی له‌وه‌شكرد: "له‌نێو ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ساڵی 2018-دا بوونه‌ته‌ قوربانی سێ منداڵ هه‌بوون كه‌ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌، دووانیشیان برینداربوون، هه‌رسێ رووداوه‌كه‌ش به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران بوون". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌موو كۆڵبه‌ره‌كان خه‌ڵكی شاره‌ جیاوازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، شاری ئورمیه‌ش زۆرترین كۆڵبه‌ری بۆته‌ قوربانی. 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە