ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ ئاشكرابوو كه‌ یه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێ له‌ سلێمانى له‌دایكبوون

هەواڵ / کوردستان :: 01/01/2019‌ :: 1198‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1ى كانونى دووه‌م، نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى شارى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌ ده‌ستپێكى ئه‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو كاتژمێر 6:00ى بەرەبەیان 18منداڵ له‌ سلێمانى له‌دایكبوون.


به‌پێى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى سلێمانى كه‌ دەست دواڕۆژ كه‌وتووه‌ :"له‌دواى كاتژمێر 12ى ئەمشەو کە دەکاتە دەستپێکی یەکەم رۆژى ساڵی نوێ، تاوه‌كو كاتژمێر 6:00ى به‌ره‌به‌یان 18 منداڵ له‌دایكبوون".

له‌ ئاماره‌كه‌دا له‌باره‌ى ره‌گه‌زى منداڵه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو :"ئه‌و 18 منداڵه‌ى كه‌ له‌دایكبوون، 10ى یان ره‌گه‌زى كچ و 8 یان له‌ ره‌گه‌زى كوڕن".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure