وێنه‌: لە گوندێکی هه‌رێم 140 سانتیمەتر بەفر باریووە

هەواڵ / کوردستان :: 01/01/2019‌ :: 8894‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رما و به‌فر و بارانه‌ى كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ رووى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌  له‌ گوندى بناڤێ-ى سه‌ربه‌ ناحییه‌ى كانى ماسێ لە سنوری پارێگای دهۆک 140 سانتیمەتر  به‌فر بارییووه‌.


سەربەست ئاکرەی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ سه‌ربه‌ پارێزگاى دهۆك به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند :"به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆلى به‌فربارینه‌ى كه‌ رووى له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌تیش پارێزگاى دهۆك كردووه‌، رێگاى زۆربه‌ى گونده‌كانى ناحییه‌ى كانى ماسێ گیراوه‌ و زۆر به‌ گران هاتوچۆى تێدا ده‌كرێت".

وتیشى :"له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا لە سەنتەری ناحیەی کانی ماسێ 85 سم، لە دەروازەى سنورى سەرزێرێ 130 سم، لە گوندی بناڤی 140 سم، لە گوندی مایێ 90 سم بەفرباریووە".

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئەوەشی خستەڕوو :"هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ تیمه‌كانى راماڵینى به‌فر ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پاككردنه‌وه‌ى رێگاكان و راماڵینى به‌فره‌كه‌، به‌تایبه‌تى له‌ ده‌روازه‌ى سەرزێری و بێگوڤا، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى هاتوچۆى هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر ببێت".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure