عەبدولمەهدی: ئامادەین هاوکاری سوریا بكەین

هەواڵ / عێراق :: 31/12/2018‌ :: 333‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
عادل عەبدولمهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پاشەکشێ بکەن عێراق ئامادەیە هاوکاری هەموو ئەو هێزانەی دیکە بکات كە پەیوەستن بەدۆسێی سوریاوە.

 
ئەوەشی خستەڕوو، هیچ جۆرە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە عێراق نەماوە و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ سەردانی بنکەیەکی سەربازی عێراقی کردوە، کە هەندێک سەربازی ئەمریکی لێبوون.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕوسیا و تورکیا لە مۆسکۆ کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە سەبارەت بە پێشهاتەکانی دۆسیەی سوریا، دوای ئەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ٣ مانگی داهاتوودا بەتەواوەتی سوریا چۆڵدەکەن.

لەلایەکی تریشەوە هێزەکانی تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سوری، لە ئامادەباشیدان تاکو بچنە ناو شاری منبجەوە.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure