"تائێستا هاتنی گەشتیار بۆ سلێمانی رێژەی ساڵی پاری تێپەڕاندووە"

هەواڵ / کوردستان :: 31/12/2018‌ :: 382‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال 
بەراورد بە ساڵی پار، پێشبینیدەكرێت هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگای سلێمانی زیاد بكات كە بۆ بەشداریكردن لەپێشوازی ساڵی نوێ هاتوون.

ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: ساڵی رابردوو لە 25ی 12 تا 5/1ی 2017 ئاماری گەشتیارمان وەرگرت بۆ پارێزگای سلێمانی رێژەی ئەو گەشتیارانەی هاتبوون، بریتیی بوو لە 26 هەزار 600 گەشتیار".

وتیشی: "تائێستا بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانمان كە لەرۆژی 25ی 12ی ئەمساڵەوە وەرمانگرتووە، هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگای سلێمانی ئەو رێژەیەی سەرەوەی (ساڵی پار)ی تێپەڕاندووە".

روونیشیكردەوە، پێشبینیدەكەن تا رۆژی 5ی مانگی ساڵی نوێ (2019) رێژەی هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگاكە بەبۆنەی ساڵی نوێوە، دوو هێندەی ساڵی رابردوو (2017) تێبپەڕێنێت.

گەشتیارەكان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و مەرزە نێودەوڵەتییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە هاتوون بۆ بەشداریكردن لەیادی ساڵی نوێدا.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە