بەشێك لەو رووداوانەی ساڵی 2018 جیهانیان هەژاند

هەواڵ / جیهان :: 31/12/2018‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ساڵی 2018 كۆمەڵێك رووداوی سیاسی و گرنگ و كاریگەر لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی تۆماركران كە هەندێكیان بوونە مایەی خۆشی و كامەرانی و هەندێكی تریشیان بە پێچەوانەوە خەم و دڵتەنگییان بەدوادا هات. گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:


1- هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر ناوچەی عەفرین.
2- تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە كابوڵ كە 100 كوژراوی لێكەوتەوە.
3- كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری روسی 703 كوژراوی لێكەوتەوە.
4- ئاڵۆزبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان روسیا و بریتانیا لەسەر دەرمانخواردكردنی سیخوڕێكی پێشووی روسی.
5- كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی فیدڵ راول كاسترۆ لە كوبا.
6- سەرۆكی كۆریای باكور بۆ یەكەمجار لە مێژوودا لەگەڵ هاوتا باشورییەكەیدا كۆبووەوە.
7- ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران كشایەوە.
8- رێكخراوی ئیتا خۆی هەڵوەشاندەوە كە ماوەی 60 ساڵ سەرگەرمی خەباتی چەكداری بوو.
9- سعودیە رێگە بە ژنانی وڵاتەكەی دا ئوتومبێل لێبخوڕن.
10- دیداری مێژوویی لەنێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی كۆریای باكوور لە سەنگافورە.
11- یوئێن وردەكاریی جینۆسایدكردنی كەمایەتییە موسڵمانەكەی میانماری ئاشكرا كرد.
12- داعش هێرشی كردە سەر نمایشێكی سەربازی لە ناوچەی ئەهواز لە باشوری خۆرئاوای ئێران.
13- ناڕەزایی و خۆپیشاندانی بەرفراوان لە شاری بەسرە لە عێراق لە ئەنجامی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی شارەكە.
14- تێكشكاندنی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری ئەندەنوسی و كوژرانی 189 كەس.
15- بۆ یەكەمجار لە مێژووی هاوچەرخی مەكسیكدا كەسایەتییەكی چەپ هەڵبژێردرا بە سەرۆكی ئەو وڵاتە.
16- شەپۆلی ناڕەزایی هێلەك سوورەكان زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە كە لە مانگی مایسدا دەستیپێكرد و لە مانگی تشرینی دووهەمدا گەیشتە لوتكە.
17- ئەنجامدانی 36 هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی لەسەرتاسەری جیهاندا.
18- سەرەتای ئاسایبوونەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی سوریا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.
19- خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە سودان دژی گرانی و هەژاری.
20- شەپۆلی تسۆنامی لە ئەندەنوسیا 429 كوژراو 1459 برینداری لێكەوتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure