شاره‌وانى سلێمانى: دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 31/12/2018‌ :: 2048‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31ى كانونى یه‌كه‌مى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ: 
- یوئێن: كورد پێكهاته‌یه‌كى گرنگه‌ له‌ سوریا و نابێت په‌راوێز بخرێت
- هاتنى گه‌شتیار بۆ پارێزگاى سلێمانى 14% زیادیكردووه‌
- عه‌بستانى سعودیه‌ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكانى ئیدارى گه‌وره‌ ده‌كات
  * میره‌ گه‌نجه‌كه‌ش وه‌كو خۆى مایه‌وه‌
- په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا: توركیا له‌ سوریا داگیركه‌ره‌
  * روسیا و توركیاش هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن
  * هێزه‌كانى سوریا كۆنترۆڵى مه‌نبه‌جیان كرده‌وه‌
- وه‌رزشى كوردستانى ساڵى 2018 له‌ ناوخۆ وه‌رزشێكى هه‌ژار، له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم وه‌رزشێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ ده‌ستكه‌وت
- پانۆراماى رووداوه‌كانى ساڵى 2018
- بۆردومانه‌كانى ئیسرائیل له‌ سوریا له‌ ساڵى 2018دا .. فڕۆكه‌یه‌كى روسیاش كه‌وته‌ خواره‌وه‌
- دۆخى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
  * 124 مۆڵه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌
  * 100 ملیۆن دۆلار زیان به‌ر سلێمانى كه‌وتووه‌
- شاره‌وانى سلێمانى: دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- له‌ به‌غدا فێستیڤاڵى نیشتمانى كورته‌ فیلم به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- ئۆركێستراى كۆیه‌ راگه‌یه‌نرا
- خانه‌قین، فێستیڤاڵێكى هونه‌ریى به‌ڕێوه‌چوو

رووداو:
- 80 كۆمپانیاى عێراقى گه‌شتیار ده‌هێننه‌ هه‌رێمى كوردستان
- ژنێكى كورد له‌ سوید له‌لایه‌ن مێردى پێشوویه‌وه‌ ده‌كوژرێ
- 45 هه‌زار گه‌شتیار شه‌وى سه‌رى ساڵ له‌ دهۆك ده‌بن
  *100 گۆرانیبێژى بیانى ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
- گۆڕان جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و 12%ى پۆسته‌كانى ده‌وێت
- یه‌كێتى داواى 35%ى پۆسته‌كانى كابینه‌ى نوێ ده‌كات
- شیعه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شنگال
  * مه‌زارگه‌كانیان له‌ شنگال نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه‌
- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: بۆچوونى موفتى عێراق داعشانه‌یه‌
- ژنه‌ شه‌ڕڤانێكى كورد له‌ دانیمارك به‌ نۆ مانگ به‌ندكردن سزا ده‌درێ
- راپۆرتى گرووپى قه‌یران له‌سه‌ر ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان 
  * كه‌ركوك .. ته‌عریبێكى نوێ له‌ سایه‌ى پارێزگارێكى به‌وه‌كاله‌تدا
  * به‌رپرسێكى پارتى له‌ كه‌ركوك: ده‌بوو كاتێكى باشترمان بۆ گشتپرسییه‌كه‌ هه‌ڵبژاردبایه‌، چونكه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆر شتمان له‌ده‌ست چوو
- وه‌به‌رهێنان له‌ سلێمانى 30% زیادیكردووه‌
- كوردستان ساڵانه‌ بایى 216 ملیۆن دۆلار مریشك به‌ عێراق ده‌فرۆشێ
- ئێرله‌ندییه‌كان سه‌ما به‌ناوبانگه‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر پێشكه‌ش كرد
- ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر 21 ژن كوژراون
- له‌ ساڵى 2018دا 44 پیاو له‌ هه‌ولێر كوژراون
- له‌ كوردستان چایخانه‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure