وێنه‌: له‌م ناوچه‌یه‌ 63 سانتیمەتر به‌فر باریوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 31/12/2018‌ :: 656‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
بەھۆی بەفربارینەوە رێگای ھاتووچۆ لە ناحیەی کانی ماسێ بۆ قەزای ئامێدی بە تەواوی داخراوە و له‌ دەروازەی سەرزێریش 63 سانتیمەتر به‌فر باریوە.

سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە دواڕۆژی راگەیاند: لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکەی گرتووەتەوە و لە کانی ماسێ تا ٥٥ سانتیمەتر و دەروازەی سەرزێری 63 سانتیمەتر باریوە.

وتیشی: "رێگای سەرەکی لە کانی ماسێ بۆ ئامێدی گیراوە و ھاتۆچۆ لە ٦٣ گوندی ناوچەکە بە تەواوی نەماوە و دوو تیم بەردەوامن لە راماڵینی بەفر، بەڵام بەفربارین بەردەوامە".

هاوكات ھاشم یەحیا، بەڕێوەبەری کەشناسی و بمەلەرزەزانی قەزای ئامێدی بە دواڕۆژی راگەیاند: لە سەنتەری قەزای ئامێدی ٢٠ سانتیمەتر و بە ناحیەی سەرسنک ٢٢ سانتیمەتر به‌فر باریوە و بەپێی زانیارییەکان تا سبەینێ ئەو شەپولە بەفربارینە بەردەوام دەبێت.

وتیشی: "لە ھەندێک ناوچە بەھۆی بارینی بەفره‌وه‌ کێشە بۆ شوفێران و ھاووڵاتیان دروستبووە".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure