نرخی دراوەكان لە بازاڕەکانی هەرێم: دۆلار و تمه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 31/12/2018‌ :: 687‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ دووشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2018 له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونەوەیەکی كه‌مى بەخۆیەوە بینی.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 200 دینارو. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 500 دینار. 
100 پاوه‌ن بە 152 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 11 هەزار و 250 دینار.
100 لیرە بە 22 هەزار 750 دینار.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 500 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 152 هەزار و 500 دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 11 هەزار دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار 650 دینار بوو.

ئا: ئیحسان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure