هێزه‌كانى سوپاى سوریا گه‌یشتنه‌ خۆرئاواى منبج

هەواڵ / جیهان :: 30/12/2018‌ :: 332‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمشەو 30ی کانونی یەکەمی 2018 هێزه‌كانى سوپاى سوریا گه‌یشتنه‌ خۆرئاواى شارى منبج، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ چوونه‌ ناوشارەکە.

ئاژانسى هه‌واڵى سپوتنیكى روسى بڵاویكرده‌وه‌: هێزه‌كانى سوپاى سوریا له‌ خۆرئاواى شارى منبج ده‌ستیان به‌بڵاوبوونه‌وه‌ كردوه‌ و به‌ردوامیشن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌كانى باكورى منبج-دا.

په‌یامنێرى سپوتنیك راشیگه‌یاندوه‌: هێزه‌كانى سوپاى سوریا به‌درێژایی سنورى خۆرئاواى ناوچه‌ى منبج بڵاوبونه‌ته‌وه‌ و ئاڵاى سوریایان له‌و ناوچانه‌ هه‌ڵكردوه‌ كه‌ تیایدا جێگیربوون و به‌ردوامیشن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى باكور كه‌ جۆرێك هێمنى مه‌ترسیدار به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

سوپاى سوریا ده‌یه‌وێت له‌ خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای منبج بڵاوبێته‌وه‌ تا رێگرى بكات له‌ پێشڕه‌ى و چوونى هێزه‌كانى قه‌ڵغانى فورات بۆ شارەکە كه‌ حكومه‌تى توركیا پاڵپشتیان ده‌كات بۆ چوونه‌ ناوه‌وە.

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure