ژمارەی گەشتیارانی کورد بۆ تورکیا زیادیکردووە

هەواڵ / کوردستان :: 31/12/2018‌ :: 329‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
بەبۆنەی ھاتنی سەری ساڵ لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی نۆ ھەزار گەشتیار لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلەوە چوونەتە تورکیا ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوودا زیادیکردووە.


سەرچاوەیەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل بە دواڕۆژی راگەیاند:" دوای نزیکبوونی سەری ساڵ و دیارکردنی سێ رۆژ وەکو پشوی فەرمی لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە پارێزگاکانی کوردستان و عێراق لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە چوونەتە تورکیا".

سەرچاوەکە کەنەیویست ناوی بھێنرێت وتیشی:" تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا تا ئەمڕۆ نزیکەی نۆ ھەزار گەشتیار کە زۆربەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون بۆ ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و بۆ گەشت و گوزار چوونەتە تورکیا".

ئاماژە بەوەشکرد:" ئەم شەویش کە دەکاتە 30-ی کانوونی یەکەم بە بەردەوامی گەشتیار لە رێی دەروازەی نێودەولەتی ئیبراھیم خەلیلەوە دەچنە تورکیا".

سەرچاوەکە باسیلەوەشکرد:"ئەم ساڵ لە چاو ساڵی رابردوو ژمارەی ئەو گەشتیارانەی چوونەتە تورکیا زۆر زیادیکردووە، لەبەر ئەوە لە ساڵی رابردوو کێشەی نەبوونی ڤیزا لە بەر بابەتی ریفراندۆم و بۆ ھاوڵاتیان و گەشتیارانی ھەرێم دروستببوو، بەڵام ئەم ساڵ زیادیکردووە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure