نرخی دراوەکان بەکاتی داخستنی بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 30/12/2018‌ :: 5703‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و به‌هاى تمه‌ن و لیره‌ش جێگیر بوون.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوه‌وە و 100 دۆلار به‌ 120.225 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.150 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.225 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە .1.047.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.048.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.075.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 527 لیره‌.
- دوێنێ شەممە: 100 دۆلار به‌ 527 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure