فوئاد حوسێن: ناتوانین ده‌ستكارى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ بكه‌ین

هەواڵ / کوردستان :: 30/12/2018‌ :: 281‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ى كانونى یه‌كه‌مى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- پێشهاته‌كانى ساڵى نوێ چۆن ده‌بن؟
  * دواى پشووه‌كان، گفتوگۆى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
  * كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق: ئاماده‌كاریى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌كه‌ین
  * كۆمسیۆنى هه‌رێم: تائێستا به‌ڕه‌سمیى باس له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم نه‌كراوه‌
- جیهان ئاماده‌كاریى بۆ پێشوازیى له‌ ساڵى نوێ ده‌كات
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانى عیراق ده‌كات
- روسیا: پێكهاته‌كانى سوریا به‌ ئاشتى پێكه‌وه‌ بژین
- پێشبینییه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ 2019دا
  * چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تره‌مپ نه‌مێنێت
- ئاڵا و كه‌لوپه‌لى داعش له‌ به‌رلین دۆزرایه‌وه‌
- هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌سیحییه‌كان له‌ كوردستان پێكهاته‌یه‌كى گرنگن
- گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ پشكنین و ده‌ستنیشانكردنى شێرپه‌نجه‌ى سى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- ده‌رمانێك كۆتایى به‌ نه‌خۆشیى شه‌كره‌ ده‌هێنێت
- چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ى خوێن نزیكه‌
- با كوردستان نه‌بێته‌ سه‌ره‌نوێلكى كۆمپانیاكان
- داواى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى مریشكى به‌ستوو ده‌كرێت
- له‌ ساڵى 2018دا سه‌ردانى هاوڵاتیان بۆ كتێبخانه‌ى گشتى سلێمانى زیادیكردووه‌
- ره‌نگه‌كان دواى سنه‌، له‌ تارانیش خۆیان نمایش كردوه‌

ژیان:
- فوئاد حوسێن بۆ په‌رله‌مانتاران: ناتوانین ده‌ستكارى پڕۆژه‌یاسایى بودجه‌ بكه‌ین
- رێككه‌وتنى ده‌باشان هاوسه‌نگى هێز ده‌گێڕێته‌وه‌
  * گۆڕان نائومێد بووه‌ و یه‌كێتى به‌ گرنگى ده‌زانێت
- كۆنگره‌ ده‌توانێت كێشه‌كانى یه‌كێتى چاره‌سه‌ربكات
- كۆمه‌ڵ: تاوه‌كو له‌ پارتى تێنه‌گه‌ین بڕیارى كۆتایى ناده‌ین
  * پارتى: هێڵى سوورمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ نییه‌
- 17 په‌رله‌مانتار دووباره‌ بوونه‌ته‌وه‌ په‌رله‌مانتار و 52 ملیۆنه‌كه‌شیان وه‌رگرتووه‌
- ساڵح موسلیم بۆ ژیان: هیچ هێزێكى سوپاى سوریا نه‌هاتووه‌ته‌ ناو شارى مه‌نبج
- دروستكردنى به‌نداوى گۆمه‌سپان و تونێلى مه‌سیف بۆ دوورخستنه‌وه‌ى هاوڵاتیانه‌ له‌ باره‌گا هه‌ستیاره‌كانى پارتى
- دژه‌ تره‌مپه‌كان، كۆشكى سپى چۆڵ ده‌كه‌ن
- قارچك، بژێوى خه‌ڵكێكى زۆرى هه‌ورامان
- نازانرێت داهاتى گه‌شتیارى چه‌نده‌
  * زیاتر له‌ سێ هه‌زار پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى له‌ هه‌رێم هه‌یه‌
- ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌به‌رده‌م هه‌ڵدێردا
  * ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ: خه‌ڵك له‌ڕووى ده‌رونییه‌وه‌ بێئه‌ندازه‌ ماندووه‌
- فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت به‌ فه‌رمى ناسێنراو بووه‌ سێیه‌م فڕۆكه‌خانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان
  * سلێمانى پێشوازى له‌ كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ئه‌كادیمیاى فڕۆكه‌وانى ده‌كات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure